AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٣ ١٣:٤٠

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ئاشكرای کرد:

ئامادەباشیی تەواو لە ئیسرائیل لە ترسی هێرشی ئێران

ئامادەباشیی تەواو لە ئیسرائیل لە ترسی هێرشی ئێران

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی، هێڵی کارەبا و پێوەندیی لە ئامانجەکانی تۆڵە کردنەوەی ئێران وەسف کرد و نووسی: ئیسرائیل لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواودایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئیسرائیل معاریۆ نووسی کە ناوچە داگیرکراوەکان لە ترسی کاردانەوەی ئێران بە نیسبەت تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە تاران لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواودایە.

ئەو ڕاپۆرتە بە پێش بینی ئەو خاڵە کە ئەو هیرشە لەوانیە هێڵی کارەبا و پێوەندی لە ئیسرائیل بکاتە ئامانج، جەختی کرد کە نەخۆشخانە گەورەکان بە سووتەمەنی و جیهازاتی بەرهەمهێنانی کارەبا تەیار کراون و پارکینگی نەخۆشخانەکان چۆڵ کراون تا لە کاتی پێویستدا بەکار بهێنرێن و هەروەها بە هێڵی پێوەندی مانگیلەیی تەیار کراون.

ئەو ڕاپۆرتە جەختی کرد کە سوپای ئیسرائیل سەرجەم پشووەکانی بۆ یەکنە سەربازی و پەروەردەییەکان هەڵوەشاندووتەوە.

جگە لە هەڕەشە کەسایەتییە سیاسییەکانی ئێران لەوانە ڕێبەری ئێران بۆ کاردانەوە بە هێرشەکەی ئیسرائیل ، سەید حەسەن نەسروڵڵاش وتی: ئێران تیرۆری هەنیە بە کێشە بۆ سەر ئاسایش و سەروەری خۆی دەزانێت و ئیسرائیلییەکان بزانن کە ئێرانییەکان پێیان وایە دوای تیرۆری ئیسماعیل هەنیە کە میوانیان بووە، شرافەتیان خەوشدار کراوە. هەروەها وتوویە کە زۆر دەگیرێن چونکوو نازانن چ هێڵێکی سوورتان بەزاندووە.

News ID 51145

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha