ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: دوکتور ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی فەرمانگەی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس و یەکێک لە پاسەوانەکانی لە شوێنی نیشتەجێبوونیان لە تاران شەهید بوون.
دەقی ڕاگەیێندراوەکە بە شێوەی خوارەوەیە:
لەگەڵ سەرەخۆشی لە نەتەوەی قارەمانی فەلەستین و نەتەوەی ئیسلامی و تێکۆشەرانی بەرەی خۆڕاگری و نەتەوەی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە شوێنی نیشتەجێبوونی دوکتور ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی فەرمانگەی سیاسیی ئیسلامی بەرخۆدانی حەماس، لە تاران لێیدرا و دوابەدوای ئەم ڕووداوە، خۆی و یەکێک لە پاسەوانەکانی شەهید بوون.
هۆکار و لایەنەکانی ئەو ڕووداوە خەریکە لێک دەدرێتەوە و ئەنجامەکانی دواتر ڕادەگەیێندرێت.
ماتەمینی گشتی لە ئێران ڕاگەێندرا
دوابەدوای شەهید بوونی شەهید ئیسماعیل هەنیە، فەرماندەی موجاهید، و بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس)، دەوڵەتی ئێران ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەمە 10ی پووشپەڕ، پێنج شەمە و هەینی 11 و 12ی پووشپەڕ لە سەرانسەری ئێران ماتەمینی گشتی دەبێت
سزای توند چاوڕێ ئیسڕائیل دەکات
لە کاردانەوە بە تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە؛
ئایەتوڵا خامنەیی: ڕژێمی زایۆنی بواری سزادانێکی توندی بۆخۆی ڕەخساند
ڕێبەری باڵای ئێران هەڕاشەی توندی لە ئیسڕائیل کرد و وتیان: ئیسڕائیل بواری ڕەخساندووە بۆ ئەوەی سزایەکی توندی بدرێت.
بەڕێکرانی تەرمی شەهید هەنیە
ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهید ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری حەماس لە تاران بەڕێوە دەچێت.
پێدەچێت سبەی ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی شەهید ئیسلام هەنیە بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری حەماس، بەڕێوە بچێت.
کاردانەوەی حزبوڵا بە تیرۆری شەهید هەنیە
بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک شەهادەتی سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماسی سەرەخۆشی کرد.
لە بەیاننەمەکەی حزبوڵڵا لە ئەو بارەوە هاتووە: ئێمە شەهادەتی ئەو ڕێبەر و فەرماندە گەورە و ڕاستگۆیە لە قووڵایی دڵەوە سەرەخۆشی دەکەین.
حزبوڵڵا لە درێژەدا جەختی کرد: فەرماندە شەهید ئیسماعیل هەنیە یەکێک لە گەورەترین ڕێبەرانی ئەم سەردەمە بوو کە بە دلێرییەوە لە بەرانبەر ئەمریکا و ئیسرائیل وەستایەوە.
وردەکاری تیرۆری شەهید هەنیە لە تاران
هەندێک مێدیا سەبارەت بە تیرۆری ئیسماعیل هەنیە ڕایانگەیاند: ئەو تیرۆرە هەنیە نزیک کاتژمێر ٢ ی نیوەشەو ڕووی دا. شەهید هەنیە کە بۆ ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری ئێران هاتبووە ئێران لە یەکێک لە شوێنە تایبەتەکان بۆ گیانبازەکان لە باکووری تاران جێگیر بوو کە بە هاویشتنی هاوێژراوێک لە ئاسمانەوە شەهید بوو. لێکدانەوەکان درێژەی هەیە و بەم زووانە وردەکاری ورد ڕادەگەیەندرێت.
شیاوی ئاماژەیە کە سوپای پاسداران لە یەکەم بەیانانمەیدا لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: بەدواداچوونەکان خەریکە ئەنجام دەدرێت و دواتر وردەکارییەکان ڕادەگەیێندرێت.
پیاوانە لە سەر ڕێبازی پێغەمبەر ژیای
وتهبێژی كۆمهڵی دادگهری كوردستان لهبارهی تیرۆركردنی ئیسماعیل ههنیه، سهرۆكی مهكتهبی سیاسی بزوتنهوهی حهماس رایگهیاند، پیاوانە لەسەر رێبازی پێغەمبەر ژیایت و لە پێناو رزگارکردنی خاک و میللەتی خۆتدا هەمو هەولێکتدا و دواجار شەهیدکرایت
داخرانی هەرێمی ئاسمانی ئیسرائیل دوای تیرۆری شەهید هەنیە
مێدیاکانی ئیسرائیل ڕاپۆرتیان دا کە هەرێمی ئاسمانی ناوچە داگیرکراوەکانی ناوچەی ئەلخوزەیرە تا حەیفا و ناوچە باکووری باکوورییەکانی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر دادەخرێت.
بەیاننامەی حەماس سەبارەت بە شەهادەتی ئیسماعیل هەنیە/کاردانەوەی مووسا ئەبومەرزەق
بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین حەماس شەهادەتی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی ئەو بزووتنەوەی ڕاگەیاند و ئەو خەسارەی کە ئۆمەتی عەرەبی و ئیسلامی و سەرجەم کەسە ئازادەکانی جیهان سەرەخۆشی کرد.
ئەو بەیاننامەی ڕایگەیاند کە سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە هێرشێکی ترەسەنۆکانەی تیرۆریستی لە شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆی لە تاران و دوای بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران شەهید بوو.
مووسا ئەبومەرزوق لە ئەندامانی نووسینگەی سیاسی حەماسیش بە ڕاگەیاندنی ئەو بابەتە جەختی کرد کە ئەو تیرۆرە ترسەنۆکانە بێ وەڵام نامێنێتەوە.
مەحموود عەباس تیرۆری شەهید هەنیەی ئیدانە کرد
مەحموود عەباس سەرۆکی پێکهاتەی خۆسەری فەلەستین تیرۆری ئیسماعیل هەنیە فەرماندەی گەورەی بزووتنەوەی حەماسی بە توندی ئیدانە کرد.
ناوبراو ئەو تیرۆرەی هەوڵێکی ترسەنۆکانە و گۆڕانکارییەکی گەورە وەسف کرد و داوای لە گەلی فەلەستین کرد کە لە بەرانبەر ئیسرائیل یەکگرتوویی، سەبر و خۆڕاگریان هەبێت.
شرۆڤەکارانی ئیسرائیلی: ئەمڕۆ، ڕۆژێکی خراپ بۆ ئەسیرەکانە
کەناڵی سی ئێن ئێن لە زمانی شرۆڤەکارانی ئیسرائیلییەوە ڕاپۆرت دەدات: ئەمڕۆ ڕۆژێکی خراپ بۆ بنەماڵەی ئەسیرە ئیسرائیلییەکان دێتە ئەژمار.
ئەو شرۆڤەکارانە زیادی دەکەن: تیرۆری هەنیە کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕەوتی دانوستانەکان بۆ گۆڕینەوەی ئەسیرەکان دەنێت.
ئەنساروڵڵای یەمەن: تیرۆری شەهید هەنیە پێشێل کاری ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتیەکانە
ئەنساروڵڵای یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە تیرۆری برا و فەرماندەی خۆڕاگر ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس جەنایەت و پێشێل کرانی یاسا نێودەوڵەتییەکان دێتە ئەژمار.
جەهادی ئیسلامی: شەهادەتی فەرماندەکان، ورەی بەرخۆدان لاواز ناکاتەوە
محەمەد هندی جێگری ئەمینداری گشتی جەهادی ئیسلامی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئیسرائیل بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا لەگەڵ ئاوەها بەرخۆدانێک بەرەوڕوو بووەتەوە، جەختی کرد کە بەرخۆدانی فەلەستین و لەبنان پێشتر لەگەڵ شەهادەتی فەرماندە گەورەکانی بەرەوڕوو بووەتەوە بەڵام شەهادەتی ئەو فەرماندەگەلە نەبووەتە هۆی شکاندنی ورەی ئەوان.
ناوبراو جەختی کرد کە تیرۆری شەهید هەنیە تەنیا بەردەنگی بەرخۆدانی فەلەستین و حەماس نییە، بەڵکوو پێوەندی بە ئێرانیشەوە هەیە.
تێلاڤیڤ هێشتا بەرپرسیارێتی تیرۆری هەنیە لە تاران لە ئەستۆ نەگرتووە
ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئیسرئایل ڕاپۆرتی دا ئەو ڕژێمە هێشتا بەرپرسیارێتی تیرۆری ئیسماعیل هەنیە لە تارانی لە ئەستۆ نەگرتووە.
نتانیاهۆ ئیسرائیلییەکانی خستە بەردەنگەوە: سەبارەت بە تیرۆری هەنیە هیچ مەڵێن
ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل ڕاپۆرتی دا نووسینگەی نتانیاهۆ داوای لە وەزیرانی کابینە کردووە سەبارەت بە تیرۆری هەنیە کاردانەوە نیشان مەدەن.
بانگهێشت بۆ هەستانەوەی گشتی لە فەلەستینی داگیرکراو دوای شەهادەتی هەنیە
گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین داوایان لە خەڵکی ئەو وڵاتە کردووە کە خۆپیشاندانەی ناڕەزایەتی و بەرز بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ داگیرکەران لە سەرجەم ناوچەکانی فەلەستین بخەنە ناو بەرنامەکانی خۆیانەوە.
یەکەم کاردانەوەی ئەمریکا بە تیرۆری ئیسماعیل هەنیە لە تاران
کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە واشنتۆن لە ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە تیرۆری ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس لە تاران ئاگادار بووەتەوە بەڵام ئێستا هیچ باسێک لە ئەو بارەوە ناکات و خۆی دەبوێنرێت.
کاردانەوەی سوپای ئیسرائیل بە تیرۆری ئیسماعیل هەنیە
سوپای ئیسرائیل لە کاردانەوە بە بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە تیرۆری ترسەنۆکانەی ئیسماعیل هەنیە لە تاران نە کەناڵی سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند کە بە ڕاپۆرتەکان لە مێدیاکانەوە هیچ کاردانەوەیەک نانوێنێت.
عمیحای یاهۆ وەزیری توندڕەوی کابینەی ئیسرائیل لە ئەو بارەوە وتی: ئەوە شێوەیەکەی دروستە بۆ پاک کردنەوەی جیهان.
Your Comment