بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی فەلەستین یەوم، جەعفەری حسێنی وتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێڕاق جەختی کرد: ئێمە بە داگیرکەرانی ئیسرائیلی نیسبەت بە لێکەوتەکانی هەر جۆرە سەربزێویەک لە دژی هەر یەکە لە لەلایەنەکانی سەر بە بەرەی بەرخۆدان هۆشداریی دەدەین.
ناوبراو درێژەی دا: ئەگەر ئیسرائیل ئاستی ئۆپراسیۆنەکانی خۆی لە دژی یەکێک لە لایەنەکانی بەرەی بەرخۆدان بەرز بکاتەوە یاسای نوێ بۆ پێکدادان لەگەڵ ئیسرائیل پێناسە دەکرێت و ئەو بانەتە بەهیچ لەونێک لە قازانجی تێلاڤیڤ نابێت.
حسێنی زیادی کرد: هەر جۆرە سەربزێوییەکی ئیسرائیل لە قازانجی ئەمریکاش نابێت.
Your Comment