AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٦ ١٠:٤١

بە ئامادەبوونی ڕێبەری باڵای ئێران:

ڕێوڕەسمی پێدانی فەرمانی سەرۆک کۆماریی پزشکیان سبەینێ بەڕێوەدەچێت

ڕێوڕەسمی پێدانی فەرمانی سەرۆک کۆماریی پزشکیان سبەینێ بەڕێوەدەچێت

ڕێوڕەسمی بەسەرۆک کۆماربوونی بەڕێز مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لەلایەن ڕێبەری ئێرانەوە، سبەینێ کاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی بەسەرۆک کۆمار بوونی مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لەلایەن ڕێبەری ئێرانەوە، سبەینێ کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی، لە حسێنیەی ئیمام خومەینی و بە بەشداری بەرپرسانی ئیداری و لەشکەری، سەرۆک و مامۆستایانی زانکۆ، نوێنەرانی سینفە جیاوازەکان، کۆمەڵێک لە بنەماڵەی شەهیدان و باڵوێزەکانی دانیشتووی تاران بەڕێوە دەچێت.

ئەو ڕێوڕەسمە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کەناڵی یەکی دەنگ و ڕەنگ و ڕادیۆ ئێران و هەروەها کەناڵە دەرەوەی سنوورییەکانی دەنگ و ڕەنگ بڵاو دەبێتەوە.

News ID 51025

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha