AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٤ ١٦:٢٣

لە گفتوگۆ لەگەڵ ماڵپەڕی ئایەتوڵا خامنەیی:

پزشکیان: دووری گرتن لە گرژی پێشەکی چارەسەر کردنی گرفتەکانی ئێرانە

پزشکیان: دووری گرتن لە گرژی پێشەکی چارەسەر کردنی گرفتەکانی ئێرانە

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران وتی: هاوسۆزی و دوورکەوتنەوە لە گرژی پێشەکی چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشیکیان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٠٤ی گەلاوێژ ، لە وتووێژێکی تێروتەسەل لەگەڵ میدیای نووسینگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، باسی لە پلانەکانی دەوڵەتەکەی بۆ بەڕێوەبردنی وڵات لە چوار ساڵی داهاتوو کرد.

پزشکیان سەبارەت بە پێوەرەکانی هەڵبژاردنی ئەندامان کابینەکە، سیاسەت و ڕێبازە گشتیەکانی دەوڵەتەکەی لە ٤ ساڵی داهاتوودا بۆ پاراستنی ئارامی وڵات و دوورکەوتنەوە لە گرژی قسەی کرد.

سەرۆکی هەڵبژێردراو، وێڕای ڕوونکردنەوەی پێوەری گشتی بۆ هەڵبژاردنی وەزیر و ئەندامانی کابینە، ڕایگەیاند: دوای مەراسیمی دەستبەکاربوونی، زۆرترین هەوڵ دەدرێت بۆ ناساندنی کابینەکە بە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە زووترین کاتدا بۆ بەدەستهێنانی دەنگ و متمانە.

News ID 51014

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha