AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٢١ ١٦:٢٢

مەجلیسی سەربازی سریانی داوای بەرگری لە کورستانی سووریا دەکات

مەجلیسی سەربازی سریانی داوای  بەرگری لە کورستانی سووریا دەکات

مەجلیسی سەربازی سریانی، کۆمەڵگای سریانی-ئاشووری-کلدانی سووریا بانگهێشت دەکات کە بچنە ڕیزی ئەو هێزانەوە بۆ بەرگری لە سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجلیسی سەربازی سریانی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک هەموو کۆمەڵگای سریانی-ئاشووری و کلدانی بۆ چوونە ڕیزی ئەو هێزەکانە و بەرگری لە نیشتمان بانگهێشت کرد.

فەرماندەیی گشتگی مەجلیسی سەربازی سریانی هاوپەیوەند بە ڕووداوەکانی دوای ڕووخانی دەوڵەتی دیمەشق، بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاو کردەوە.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: سووریا دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد چووەتە نێو قۆناغێکی نوێیەوە بۆ پێکهێنانی سووریایەکی دیمۆکراتیک، گشت گیر و فرە ڕەنگی. ئێمە هەموو کۆمەڵگای سریانی- ئاشووری و کلدانی لە سەرتاسەری سووریا بانگهێشت دەکەین کە بەرگری لە زێد و نیشتمانی خۆیان بکەن و بچنە ڕیزی هێزەکانی مەجیسی سەربازی سریانییەوە. ئێمە بەڵێن دەدەین کە لە هەر لایەکەوە کە خەریکی هەڵهێنانی هەنگاوێکی نوێ بن کە خزمەت بە سەرجەم خەڵکی سووریا بکات، پاڵۆشتی بکەین. ئێمە پێکهاتەیەکی سەربازیمان هەیە کە لە ڕێگای سووریادا قوربانی زۆرمان داوە. لە ئەم هەلە دژوارەشدا بەرگری لە خەڵکی خۆمان دەکەین.

News ID 53091

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha