بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، مێدیا عەرەبییەکان ڕاپۆرتیان دا کە دەنگی تەقینەوەی گەورە و بەربڵاو لە پارێزگاکانی لازقیە و تەرتوس بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی بروجی ئیسلام و ئەلمشیرفە بیستراوە.
ئەرتەشی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکەدا ڕایگەیاند کە لە دوو ڕۆژدا 480 هێرشمان کردووەتە سەر خاکی سووریا.
لە هەمان پێوەندیدا بەدر عەبدولعالی وەزیری دەرەوەی میسر داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا هەوڵ بدەن و ئەوە بە واتای داگیر کردنی خاکی سووریایە.
هەروەها نەبیە بری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتی: تێلاڤیڤ زیاترین سوود لە گۆڕانکارییەکانی سووریا دەبات ، بەڵام کاریگەری نەرێنی لەسەر لوبنانیش نەبووە.
عەی عەبدولهادی، یەکێک لە ڕێبەرەکانی هاوپەیمانی فەتحی عێڕاق وتی: دۆخی ئێستای سووریا زۆر مەترسیدارە؛ ڕێكکەوتنی بەکۆمەڵ کراوە لەسەر لەناوبردنی سووریا. هەروەها وتیشی کە ئیسرائیل نایەوێت هیچ وڵاتێکی بەهێز، دراوسێی بێت.
هەسەدە: دوای ئیسرائیل ، تورکیاش هێرشی کردە سەر سووریا و سەدی تشرین هەڵکەوتوو لە منبەجی کردە ئامانج.
وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە کاردانەوە بە گۆڕانکارییە سیاسی و سەربازییەکان لە سووریا لە بەیاننامەیەکدا لەسەر پێداویستی پارێزەری لە یەکپارچەیی خاکی سووریا و ئاسایشی خەڵکی ئەو وڵاتە جەختی کرد.
Your Comment