AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٢١ ١٨:٢٣

کوژرانی دەیان هاووڵاتی سووری لە هێرشی تورکیا

کوژرانی دەیان هاووڵاتی سووری لە هێرشی تورکیا

بەهۆی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی تورکیا و هێزە پاڵپشت‌کراوەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، چەندین کەسی مەدەنی کوژراو و بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێرشی تۆپخانەیی و ئاسمانی ئەرتەشی تورکیا و تیرۆریستانی پاڵپشتکراوی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لەوان تەل‌تەمەر و کۆبانی، بووە هۆی کوژران و برینداربوونی چەندین کەسی مەدەنی.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە لە هێرشی تورکیا بۆ سەر گوندەکانی تەویلا، تەل جومعە، ئومەلکەیف لە هاوێری تەل‌تەمەر لە کانتۆنی جەزیرە، کەسێک بریندار بوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی حەسەکە و لە هێرشی بۆ سەر ئەمبۆڵانسێک لە سەر ڕێگەی بەنداوی تەشرین بۆ نەخۆشخانەی کۆبانی، فریاڕەسی ئەمبۆڵانسەکە و بریندارێک گیانی خۆیان لەدەست دا و پەرەستار و کەسێکی تریش بریندار بوون.

هەروەها لە هێرشی تیرۆریستانی پاڵپشتکراوی تورکیا بۆ سەر پردی قەرەقوزاق لە سەر ڕووباری فورات، ژنێکی ٦٠ سالە کوژراو و نەوەی ٨ سالەشی بریندار بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە گوندی تینە لە ناوچەی نێوان پردی قرەقوزاق و خاچریه لە لایەن فرۆکەکانی تورکیاوە بوردومان کراوە و درۆنەکانی تورکیا هاوکات خەریکی بوردومانی شاری ڕەقەن.

News ID 53095

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha