بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تیرۆریستەکانی سوپای ئازادی سووریا بە پاڵپشتی تورکیا، دوای داگیر کردنی شارەکانی تل ڕەفعەت، منەج و شەهبا خەریکی چوون بۆ داگیر کردنی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فرات و بە ئەگەری زۆرەوە داگیر کردنی شاری کۆبانێ ، نمانەی بەرخۆدانی کوردەکان لە بەرانبەر داعشن.
نیکۆلاس هراس، کارناسی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و کوردەکان نیسبەت بە لێکەوتەکانی رووخانی شاری کۆبانێ ، هۆشداریی دا و ئەوەی کە پێشەکییەک بۆ پێشڕەوی زیاتری تورکیا و سوپای ئازادی سووریا بەرەو شارە کوردنشینەکانی سووریای وەسف کرد.
ناوبراو لە ئیکس جەختی کرد کە هاوکارییەکانی نێونا کورد و ئەمریکا لە کۆبانێیەوە دەستی پێکرد و ئەگەر ئەو شارە کە نمانەی بەرخۆدانی کوردەکانە بکەوێتە دەستی تورکیا و تیرۆریستەکانی، ئەوە دەسپێکی تاڵ لە ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبێت.
هراس جەختی کرد کە لە ئەگەری ڕووخانی کۆبانێ، پێوەندی کوردی سووریا و ئەمریکا تووشی قەیران دەبێت.
Your Comment