بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلال مەحموود زادە نوێنەری پێشووی مەهاباد لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕایگەیاند: بەختەوەرانە دوابەدوای ڕەخنەکان لە سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو، بڕیار دراوە چەند کەسایەتی هەڵکەوتەی ئەهلی سوننە و کورد بە ئەندامانی شۆرای ستراتیژی دەوڵەت زیاد بکرێن.
ناوبراو وێڕای دەسخۆشی لە ئەو هەوڵە وتی: چاوەڕوانی لە دکتۆر پزشکیان ئەوەیە کە وەکوو ڕابردوو داواکاریە ڕەواکانی ئەهلی سوننە و کورد لەبیر نەکات.
Your Comment