بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد باقر زولقەدر سکرتێری مەەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات وتی: قەرارگەی ڕەمەزان لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز دامەزرا بەڵام هێشتا ڕاسپاردەی هەیە.
ناوبراو وتی: ڕاسپاردەی قەرارگەی رەمەزان پشتیوانی لە خەڵکی عێڕاق، پەرەپێدان بە شۆڕشی ئیسلامی و ڕووخاندنی ڕژێمی بەعسی عێڕاق و حکەموتی خەڵکی لە عێڕاق بوو.
ناوبراو زیادی کرد: فەرماندەکانی شەڕ بەدوای دۆزینەوەی ڕێگایەکی نوێ بوون تا دوژمن توانایی جووڵانەوەشی نەبێت.هەر بۆیەئ ئایدیای ڕێکخستنی شەڕی ناڕێکوپێک هاتە ئاراوە.
زەلقەدر وتیشی: لە کۆتاییەکانی سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز بەهۆی گۆڕینی هاوکێشی شەڕ بەهۆی پاڵپشتی لە سەدام تا ڕادەیەک کەوتە بەرژەوەندی سەدام ، بەڵام چالاکی ئەو بڕیارگە دوژمنی لە ناو خاکی خۆی تا ڕادەیەکی زۆر دابەش کرد.
Your Comment