AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٤ ١٦:٠١

گۆڤارێکی جیهانی ڕاپۆرت دەدات؛

دۆخی هەرێمی کوردستان دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی داهاتوو

دۆخی هەرێمی کوردستان دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی داهاتوو

گۆڤاری شەپۆلەکانی مێدیا لە ئەگەری دابەزینی ئاستی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێم هەواڵی داوە و هەروەها کۆنترۆڵی دووبارەی دوو پارتی دەسەڵاتدار بەسەر هەموو پۆستەکانی پێش بینی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری شەپۆلەکانی مێدیا لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان نووسی: دوای 5 جار گۆڕینی ڕێکەوتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێم، هێشتا نادیارە کە ئایا ئەو هەڵبژاردنە لە دوا ڕێکەوتی دیاری کراو کە 20 ی ئۆکتۆبەری 2024 ڕاگەیێندراوە، بەڕێوە دەچێت یان نا.

ئەو گۆڤارە کە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەتایبەتی عێڕاق چاوەدێری دەکات، لە ئەگەری دابەزینی ئاستی بەشداری دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێم، بەهۆی بێ هیوایی خەڵک لە کردەوەی دوو حزبی پارتی و یەکێتی هەواڵی داوە.

هەروەها هۆشداریی داوە لەوانەیە دیسانەوە دوو پارتی دەسەڵاتدار زۆرینەی کورییەکانی پەرلەمان ببەنەوە و پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان نەتوانن کێشەیەکی جیدی بۆ ئەو دوو پارتە دروست بکەن.

لە ئەو گۆڤارەدا هەروەها چارەسەر نەبوونی کێشەکانی نێوان دوو پارتی دیمۆکرات و یەکێتی لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی قەیرانێکی جیدی وەسف کرد کە دەتوانێت لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ لە هەرێم کاریگەر دابنێت. ئەو گۆڤارە پێش بینی کردووە کە پێکهێنان حکومەت لە هەرێم چەندین مانگی بخایێنێت.

News ID 50788

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha