AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٦ ١٧:٢٣

سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ:

ڕۆژی هەڵبژاردن‌، کۆتایی هێنان بەم حوکمڕانیە خراپەی پارتی‌و یەکێتیە

ڕۆژی هەڵبژاردن‌، کۆتایی هێنان بەم حوکمڕانیە خراپەی پارتی‌و یەکێتیە

سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ له‌باره‌ى دیاریكردنى واده‌ى نوێى به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵوێستى خۆى ڕاگه‌یاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند: "بەڕای ئێمە ئه‌و واده‌یه‌ دورەو پێمان باشبوو زوتر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرایە.

دواى ڕاگه‌یاندنى واده‌ى به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه‌، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ له‌په‌یامێكدا هه‌ڵوێستى خۆى ڕاگه‌یاند: "هەرچەندە ئەو ڕۆژەی دیاریکراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەهەرێمی کوردستان، بەڕای ئێمە دورەو پێمان باشبوو زوتر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرایە".

سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئاشكرایكردووه‌: "بەڵام ئەنجامدانی هەڵبژاردن زۆر گرنگە بۆ خەڵکی کوردستان‌ و ڕزگاربوونیان لەم دۆخە ناهەموارە، بۆیە بەڕۆحێکی پڕهیواو دڵێکی خۆشەوە چاوەروانی ڕۆژی هەڵبژاردن‌ و کۆتایی هێنانی ئەم حوکمڕانیە خراپەی پارتی‌و یەکێتی دەکەین.

شاسوار عەبدولواحید له‌په‌یامه‌كه‌یدا نوسیویه‌تى:"ڕۆژی 20ى ئۆکتۆبەر ڕۆژێکی ناخۆشە بۆ دەسەڵاتداران‌و ڕۆژی ڕوخانی ئەزمونی 33 ساڵەی حکومڕانی بنەماڵەییە لەهەرێمی کوردستان‌و ڕۆژی هاتنی دڵخۆشی‌و خۆشگوزەرانییە بۆ خەڵکی کوردستان".

News ID 50708

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha