AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٣١ ١٤:٤٤

باقری لە دیداری ئیسماعیل هەنیە:

کەڵکوەرگرتن لە دەفرایەتییەکان بۆ گوشار لەسەر ئیسرائیل زەروورییە

کەڵکوەرگرتن لە دەفرایەتییەکان بۆ گوشار لەسەر ئیسرائیل زەروورییە

سەرپەرستی وەزارەتی دەرەوە لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس، وتی: زەروورییە کە هەموو دەفرایەتییەکان بەکار بهێنین بۆ گوشار لەسەر ئیسرائیل.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوە، لە دۆحە لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە کۆبووەوە.

باقری ڕایگەیاند: زەروورییە کە هەموو دەفرایەتییەکان بەکار بهێنین بۆ گوشار لەسەر ئیسرائیل و بۆیە نابێت بەرخۆدان لە بەرخۆدانی چەکدارانە لە ناوخۆوە لە بەرانبەر داگیرکەران سنووردا بکرێنەوە. بەڵکوو بەرخۆدانی یاسایی، سیاسی و دیپلۆماسی لە دەرەوەی فەلەستین ئەبێ هاوئاستی بەرخۆدانی چەکدارانە لە ناوخۆوە، لە ورە و مافی خەڵکی فەلەستین پاڵپشتی بکات.

ئیسماعیل هەنیە وێڕای دەسخۆشی لە پاڵپشتییەکانی ڕێبەری ئێران، حکومەت و گەل و دەزگای دیپلۆماسی ئێران لە گەل و بەرخۆدانی فەلەستین، وتی: سەرەڕای بەردوام بوونی جەنایەتە نامرۆڤانەکانی ئیسرائیل دژی فەلەستین لە غەززە، بەرخۆدانی فەلەستین هەر ئەستوور وەستاوە لە بەرانبەر ئیسرائیلدا.

ناوبراو وتیشی: ئەرتەشی ئیسرائیل دوای نۆ مانگ دەسدرێژی بەربڵاوی سەربازی و کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززە، لە کردەوەدا شکستی هێناوە لە گەییشتن بە ئامانجەکانی.

News ID 50633

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha