AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٣١ ١٠:٥٩

بەرپرسی ئەرکانی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند:

کاردانەوەی ئێران بە هەوڵی دوژمنانەی کەنەدا هەمبەر سپای پاسداران

کاردانەوەی ئێران بە هەوڵی دوژمنانەی کەنەدا هەمبەر سپای پاسداران

بەرپرسی ئەرکانی مافی مرۆڤی ئێران وتی: هەوڵی دوژمنانە و دژە یاساکانی مافی نێودەوڵەتی کەنەدا هەمبەر سپای پاسداران بە توندی ئیدانە دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی بەرپرسی ئەرکانی مافی مرۆڤ و جێگری نێودەوڵەتی دەسەڵاتی داد لە پەیامێکدا لە ئیکس نووسی: هەوڵی دوژمنانە و دژە یاسا نێودەوڵەتییەکانی کەنەدا بە توندی ئیدانە دەکەین.

ناوبراو زیادی کرد:پێکەنینێکی تاڵە وڵاتێک کە خۆی پێشێلکاری مافی مرۆڤ و پاڵپشتی تیرۆریزمە، ناوی سپا کە بەرپرسیارێتی ئاسایشی نەتەوەیی و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە ناوچەکەی لە ئەستۆیە، خستووەتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.

News ID 50630

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha