AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢٩ ١٧:٥٧

تورکیا ڕایگەیاند:

کوژرانی سێ چەکداری پەکەکە لە هەرێمی کوردستان

کوژرانی سێ چەکداری پەکەکە لە هەرێمی کوردستان

تورکیا کوشتنی سێ چەکداری پەکەکەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: پەکەکەش دەڵێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین چالاکییان لە دژی بنکە سەربازییەکانی تورکیا ئەنجام داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: سوپای تورکیا سێ چاکداری پەکەکەی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ - قفڵ لە هەرێمی کوردستان کوشتووە و ئۆپەراسیۆنەکانیان درێژەیان دەبێت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کە باڵی سەربازی پەکەکەیە بڵاویکردەوە، لە حەوت ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانیان لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان 10 چالاکییان دژ بە هێزەکانی تورکیا هەبووە، بەو هۆیەوە زیان بە بارەگاکانیان گەیێنراوە.

بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزیەکانی تورکیا و پەکەکە، دەیان هاووڵاتی سڤیل لە هەرێمی کوردستان شەهید بوونە و سەدان گوند چوڵکراون.

News ID 50616

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha