بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: "بەپێی گرێبەستی نێوان ئێمە و كۆمپانیای دانەگاز تاوەكوو حكومەتی هەرێم پێویستی بە گازی كۆرمۆر هەبێت، هیچ لایەنێكی تر ئەولەویەت نییە گازی پێبدرێت و پێیبفرۆشرێت. ئێستا هەرێمی كوردستان خۆی پێویستی زۆری بە گازە و نەگەیشتووینەتە ئەو ئاستەی بیفرۆشینە خەڵكی تر."
كێڵگەی گازی كۆرمۆر بەگەورەترین كێڵگەی گازی سەر ئاستی عێراق دادەنرێت و دەكەوێتە سنوری قەزای چەمچەماڵی ڕۆژهەڵاتی كەركوك. ڕووبەری كێڵگەكە 1350 كیلۆمەتر دووجایە و خاوەنی 8.2 تریلیۆن سێجا یەدەگی گازی سروشتییە.
لە ئێستادا ڕۆژانە 550 ملیۆن پێ سێجا گاز لە كێڵگەی كۆرمۆر بەرهەمدەهێنرێت و 67% ی كارەبای هەرێمی كوردستان دابین دەكات، هەروەها لەم كێڵگەیەوە 1200 مێگاوات كارەبا دەدرێتە پارێزگاكانی موسڵ و كەركوك.
پێشەوا هەورامانی دەڵێت، "هەركاتێك توانیمان گازی كارەبا و كارگە و پێداویستی ناوخۆ دابین بكەین، ئەوكات ئاساییە بە ڕەزامەندی حكومەتی هەرێم بیر لە فرۆشتنی گاز بكرێتەوە."
كۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی پلانی هەبوو تا چەند ساڵێكی تر، بڕی بەرهەمهێنانی گاز لە كێڵگەی كۆرمۆر بگەیەنێتە 1500 ملیۆن پێ سێجا، ئەم بڕە گازە بەشی هەرێمی كوردستان دەكات و دەتوانرێت ڕەوانەی عێراقیش بكرێت، بەڵام بۆردومانكردنی كێڵگەكە لەلایەن گرووپە میلیشیاكانەوە وایكرد نەتوانن پلانەكە جێبەجێ بكەن.
جەختكردنەوەی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر ئەوەی هێشتا گازی كۆرمۆر پێداویستی ناوخۆی هەرێم پڕناكاتەوە لەكاتێكدایە، دەوترێت گفتووگۆ لەنێوان حكومەتی عێراق و كۆمپانیای نەفت هیلالی ئیماراتی دروستبووە بۆ فرۆشتنی بەشێك لە گازی كێڵگەی كۆرمۆر بە عێراق، گوایە كۆمپانیاكە بە نرخی 40% كەمتر لە غازی ئێران بە عێراق دەیفرۆشێت.
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان:
هەرێمی کوردستان گرێبەستی فرۆشتنی گازی كۆرمۆر بە بەغدا هەڵدەوەشێنێتەوە
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرێبەستی فرۆشتنی گازی كۆرمۆر بە بەغدا ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت ئێستا هەرێمی كوردستان "پێویستی زۆری بە غاز هەیە"
News ID 50545
Your Comment