AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٢٠ ١٨:٤١

کارناسی تورکیایی بۆ مێهر:

عەرەبستان ڕێگە نادات چەند میلیۆن موسڵمان لە حەج پاڵپشتی فەلەستین بکەن

عەرەبستان ڕێگە نادات چەند میلیۆن موسڵمان لە حەج پاڵپشتی فەلەستین بکەن

ڕۆژنامەڤان و لێکۆڵەری ئیسلام پێی وایە کە هاتنە ئاراوەی پرسی غەززە لە حەجدا، هەم ئیسرائیل و هەم هاوپەیمانەکانی لەوانە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی دڵگران دەکات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی_ ئازەر مەهدەوان: لە مانگەکانی دواییدا لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و پاڵپشتی لە فەلەستین ناڕەزایەتی خەڵک و خێندکاران لە وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکیمان دیوە.

لەلایەکی تریشەوە ئێستا زیاتر لە 2 ملیۆن زیارەتکار لە مەککەدان و دەتوانرێت حەجی ئەمساڵ ببێتە خاڵیکی وەرچەرخان بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی غەززە و ئیدانە کردنی جەنایەتەکان و کۆمەڵکوژی ئیسرائیل.

هەواڵنێری مێهر لە ئەو بارەوە لەگەڵ رەمەزان بورسا ڕۆژنامەڤان و لێکۆڵەری ئیسلام گفتوگۆیەلی ئەنجام داوە کە لە درێژەدا کورتەیەکی دێت.

رەمەزان بورسا، حەج وەکوو دەرففەتێک بۆ پاڵثشتی لە فەلەستین وەسف دەکات و وتی: فەلەستین و بەرخۆدانی غەززە بووە هۆی بێداری خەڵک لە وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکا. حەجیش وەکوو سیمبولی یەکگرتوویی زۆر گرینگە و لە ئەو ڕێورەسمەدا دەکرێت پرس و کێشەکانی موسڵمانان بێتە ئاراوە.

پاڵپشتی لە غەززە ئەرکێکی ئایینیە

بورسا بە وتنی ئەوەی کە پاڵپشتی لە غەززە هێنانە ئارای پرسی غەززە لە حەجدا دروشمی سیاسی نییە بەڵکوو ئەرکێکی ئایینیە، زیادی کرد:ئەگەر حەج گەورەترین عیبادەتی موسڵمانانە، کەواتە پاڵپشتی لە ئامانجەکانی فەلەستین وبەرخۆدان، ئەرکە. بەڵام عەرەبستانی سعوودی ترسی ناوخۆیی هەیە. چونکوو گەلانی وڵاتانی ئیسلامی کەنداوی فارسیش وەکوو وڵاتانی ئەورووپی وئەمریکا دەیانەوێت بۆ پاڵپشتی لە فەلەستین بێنە دەرەوە و ئەو دەردە و خەمەیان هەیە بەڵام بەهۆی کەشی ستەمکارانەوە خەڵک ناتوانن کارێک بکەن چونکوو حکومەتەکانیان بەتایبەتی عەرەبستان ناڕازین بە ئەو کارە.

هێنانە ئارای پرسی غەززە لە حەجدا ، ئەمریکا دڵگران دەکات

ئەو ڕۆژنامەڤانە درێژەی دا: هێنانە ئارای پرسی غەززە لە حەجدا، جووڵەیەکی مێژوویی دەبێت. ئەو پرسە هەم ئیسرائیل و هەم ئەمریکا و دیکەی وڵاتانی ڕۆژاوایی دڵگران دەکات و بۆیە حکومەتی سعودیە نایەوێت کێشە بۆ ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی دروست ببێت.

News ID 50508

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha