AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١٧ ١٤:٤٩

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا:

پێوەندی ئابووری ئێران و هەرێمی کوردستان گەشە دەکات

پێوەندی ئابووری ئێران و هەرێمی کوردستان گەشە دەکات

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: پێوەندی ئابووری ئێران و هەرێم گەشە دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد سادق موعتەمدیان پارێزگاری ئازەبایجانی ڕۆژاوا لە کۆبوونەوەی پارێزگارەکانی پارێزگا سنوورییەکانی ئێران لەگەڵ پارێزگارەکانی هەرێم کە لە هەولێر بەڕێوە چوو بە جەخت لەسەر ویستی ئێران بۆ گەشەی پێوەندی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێم وتی: پێوەندی خەڵکی ئێران بەتایبەتی خەڵکی ئازەربایجانی ڕۆژاوا لەگەڵ خەڵکی هەرێم ، ڕیشەی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و ئایینی لێک نەبچڕاویان هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ گرووپە دژبەرەکان، دژی دۆستایەتی دوو گەلەکەن، چونکوو ئەو هاودڵیە بەرژەوەندی ئەوان دەخاتە مەترسییەوە.

هەروەها وتیشی: ئێمە بەدوای گەشەی ترانزیت و هەناردە کردنین و بۆ بەدی هاتنی ئەو ئامانجە، ژیرخانە سنووریەکان ئەبێ تەواو بکرێت و چالاکی سنوورەکان وەکوو چەند مانگی ڕابردوو شەو و ڕۆژ بێت.

ئومیر خۆشناو پارێزگاری هەولێریش وتی: ئێمە خوازیاری پەرەسەندنی پێوەندی هەمەلایەنە لەگەڵ ئێرانین چونکوو گرینگایەتی ئەو هاوکارییە لە باشتر کردنی دۆخی ژیانی خەڵک بەرچاوە.

News ID 50478

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha