بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەیسەل مێقداد وەزیری دەرەوەی دیمەشق لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە ئێمە لەگەڵ کەسانێک کە خاکی سووریایان داگیر کردووە، دانوستان ناکەین.
ڕۆژنامەی ئەلوەتەن ڕایگەیاند: فەیسەل مێقداد لە لێدوانەکەی خۆیدا مەرجی بنەڕەتی گفتوگۆی سووریا و تورکیای یەک بابەت ڕاگەیاندووە ئەویش ئەوەیە کە تورکیا ئامادە بێت لە خاکی سووریا بکشێتەوە.
هەروەها وتیشی کە ڕەوا نیە تورکیا باکووری سووریای داگیر کردووە و پاڵپشتی لە تیرۆریستەکان دەکات.
Your Comment