بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرامەرز ئومێدی ڕایگەیاند: بازرگانی دەرەکی لە ڕێگای گومڕوکەکانی کوردستانەوە لە دوو مانگەی یەکەمی ساڵی 1403 گەییشتووەتەوە زیاتر لە 980 ملیۆن دۆلار.
ناوبراو وتیشی: ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ڕێگای گومڕوکەکانی کوردستانەوە لە دوو مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا 929 هەزار و 842 تۆن جۆری کاڵا بە بڕی 980 ملیۆن و 850 هەزار دۆلار بووە کە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 33 لەسەد گەشەی کردووە.
ناوبراو ئاماژەی دایە سەر هەناردەی کاڵا لە ڕێگای گومڕوکەکانی پارێزگاوە بۆ دەرەوەی وڵات و وتی: لە دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 325 هەزار و 208 تۆن جۆرەکانی کاڵا بە بڕی نزیک بە 135 ملیۆن دۆلار لە گومڕوکەکانی پارێزگاوە هەناردەی دەرەوەی وڵات کراوە.
Your Comment