AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٩ ١٢:٠٢

باقری کەنی:

چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ژێر چاودێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشیی نیشتمانی بەردەوامە

چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ژێر چاودێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشیی نیشتمانی بەردەوامە

سەرپەرەشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: چالاکییە ئەتۆمییەکان بە سەرپەرشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بەردەوامن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری کەنی، وەزیری دەرەوە بە وەکالەت لە پەراوێزی کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران لە وتارێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی: ئاڵوگۆڕی پەیامەکان وەک ڕابردوو بەردەوامە و هیچ پچڕانێک لەم ئاراستەیەدا نەبووە.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا دۆسیەی ئەتۆمی ڕادەستی بەڕێز شەمخانی کراوە، وتی: لە دۆسیەی ئەتۆمیدا شتێکمان نییە بەناوی دۆسیە. چالاکییە ئەتۆمییەکان لەژێر چاوەدێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکانی نیزام، تا ئێستاش بەردەوامن.

باقری هەروەها باسی لە پارە بلۆککراوەکەی ئێران کرد و وتی: دانوستانەکان لەم بارەوە هێشتا بەردەوامن.

وەزیری دەرەوەی بە وەکالەت هەروەها سەبارەت بە گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا لە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی عومان بۆ تاران وتی: بە وردی باسمان لە پرسە جۆربەجۆرەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەوان پرسی غەززە و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کرد . بە هەمان شێوە بابەتی گرنگی نێودەوڵەتی لە نێوان هەردوولادا تاوتوێ کران.

News ID 50385

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha