AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٨ ٠٦:٠٨

گومڕوک ڕایگەیاند:

باجی 15 هەزار دیناری بارهەڵگرەکانی لە سنووری ئێران ڕاگرتووە

باجی 15 هەزار دیناری بارهەڵگرەکانی لە سنووری ئێران ڕاگرتووە

هۆکاری راگرتنی ترانزیتی کاڵا لە گومڕوکەکانی هاوسنووری هەرێمی کوردستان دەرکردنی گومروکی نوێیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گومڕوکی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند کە لە سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممەوە، هەناردە کردن و ترانزیتی کاڵا لە ڕێگای گومڕوکەکانی هاوسنووری هەرێمی کوردستانەوە بەهۆی دەرکردنی گومڕوکی نوێ بۆ بارهەڵگرەکان، ڕاگیردراوە.

ئیدارەی گومڕوکەکانی ئێران سەبارەت بە هۆکاری ڕاگرتنی هەناردە کردن و ترانزیت لە گومڕوکەکانی هاوسنووری هەرێمی کوردستان لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە ئاماژە دراوەتە سەر ئەو خاڵە کە بارهەڵگرەکانی گواستنەوەی کاڵا بۆ هەرێم دەبێت 15 هەزار دینار بدەنە کۆمپانیایەکی تایبەت بۆ دەرکردنی بارنامەکەیان و ئەگەر ئەو پارەیە نەدەن وڵاتی بەرانبەر بارهەڵگرەکان وەرناگرێت.

هەر بۆیە شۆفێرەکان لە ناڕەزایەتی بە دیاری کردنی ئەو تێچووە لە سەرلەبەیانی دووشەممەوە هیچ بارهەڵگرێکی عێراقی نەهاتووە بۆ پێدانی گومروک و رەوتی هەناردە و ترانزیت بۆ هەرێمی کوردستان لە ئێستادا ڕاگیردراوە.

News ID 50370

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha