بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوژینی شەهید حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێری مێهر، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە گەورەترین دەستکەوتی ئەم شەهیدە بۆ ئێران و ناوچەکە چی بووە، ڕایگەیاند: لە ماوەی ٣٠ ساڵ پێکەوە ژیان لەگەڵیدا، تێگەیشتم کە لە کاتی قسەکردندا دەربارەی بەرخۆدان و یارمەتیدانی ستەملێکراوان، بۆ ئەوان گرنگ نەبوو ئەم ستەمکارە لە کوێیە.
دەشڵێت: هەمیشە بەهەمان ڕوانگەی ستەملێکراوان دەڕوانی و گیانیان بەخشی بۆ هاوکاریکردنیان و هەوڵی زۆریان دەدا. هاوژینی شەهید ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتیشی: کاتێک ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا ڕوویدا، دەرکەوتنی ڕوون و ئاشکرای هەوڵەکانیان لە شەش- حەوت مانگی ڕابردوودا بینی. بە شێوەیەک کە لە هەر شوێنێک کە دەکرا دەچوون و بوونە دەنگی نەتەوەی فەلەستین تا بتوانن مافی گەلی ستەملێکراو زیندوو بکەنەوە.
Your Comment