AP ١٤٠٣ گوڵان ٣١ ١١:٥٠

لە پەیامی سەرەخۆشیدا؛

ئایەتوڵڵا خامنەیی پێنج ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە ئێران ڕاگەیاند/ جێگری سەرۆک کۆمار کارەکان بەڕێدەکات

ئایەتوڵڵا خامنەیی پێنج ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە ئێران ڕاگەیاند/ جێگری سەرۆک کۆمار کارەکان بەڕێدەکات

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا سەرەخۆشی خۆی بە بۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوەڵانی بەڕێزی دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران پەیامێکی سەرەخۆشیان بە بۆنەی شەهادەتی سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و هاوڕێیانیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامی سەرەخۆشی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بەم شێوەیەیە:

بسم الله الرّحمن الرّحیم
انا لله و انا الیه راجعون

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی تاڵی شەهیدبوونی زانای موجاهید، سەرۆک کۆماری خۆشەویستی گەل، ماندوویی نەناس و هەوڵدەر ،خادم الرضا سەلامی خوای لەسەر بێت، جەنابی حاجی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوەڵانی بەڕێزی پێمگەیشت.

ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە لە میانەی هەوڵێکی خزمەتگوزڵری ڕوویدا؛ هەموو ماوەی ڕاسپاردەیی ئەم مرۆڤە بەڕێز و گیانفیدا چ لە سەردەمی کورتی سەرۆک کۆماری و چ پێشتریشی، ماندوویی نەناسانە بۆ خزمەتی بێ وەستاۆ بە گەل و وڵات و ئیسلام تێپەڕی.

ڕەئیسی ئازیز ماندوویی نەناس بوو.لەم ڕووداوە تاڵەدا، گەلی ئێران، خزمەتکارێکی پڕبایەخ و دڵسۆزیان لە دەستدا. بۆ ئەو ڕەزامەندی و چاکەی خەڵک کە نیشانەی ڕەزایەتی خوایە باڵادەستی هەموو شتێ بوو.بۆیە ئاڵۆزبوونی لە پێنەزانین و تانە وتوانجی هەندێ خراپەخواز، ڕێگر نەبوو لە هەوڵی شەوانە ڕۆژی بۆ بەرەوپێش بردن و چاکسازی کارەکان.

لەم ڕوودووە قورسەدا کەسانی بلیمەت وەکوو حجةالاسلام آل هاشم پێش نوێژی هەینی خۆشەویست و ناوداری تەبرێز، جەنابی ئاغەی ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیپی دەرەوەی موجاهید و چالاک، جەنابی ئاغەی مالک ڕەحمەتی پارێزگاری دینداری ئەزەربایجانی ڕۆژهەڵات و کادیری فڕیۆ و دیکەی هاوڕێیانیان بەر ڕەحمەت و دڵۆڤانیی خوا کەوتن.

پێنج ڕۆژ تازیەباری و ماتەمینی گشتی لە هەموو وڵات ڕادەگەیێنم و سەرەخۆشی لە گەلی ئازیزی ئێران دەکەم.

ئاغای موخبێربە گوێپەی بڕگەی 131ی یاسای بنەڕەتی وەکوو بەڕێوەبەری دەسەڵاتی جێبەجێکار ڕادەسپێرم و بە ئەرکە بە هاوڕێی سەرکردەکانی دەسەڵاتی یاسادانەر و دەسەڵاتی داد لە ماوەی پەنجا ڕۆژدا کارەکان ڕاپەڕێنن بۆ ئەوەی سەرۆک کۆماری نوێ هەڵبژێردرێت.

لە کۆتاییدا سەرەخۆشی لە دایکی بەڕێزی جەنابی ئاغەی ڕەئیسی و هاوسەری بەڕێزیان و دیکەی بەجێماوانی سەرۆک کۆمار و هاوڕێیانیان دەکەم. بە تایبەتی باوکی هێژای جەنابی ئالی هاشم و هیوای سەبووریم بۆیان هەیە.

سیەیدعەلی خامنه‌یی

News ID 50247

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha