AP ١٤٠٣ گوڵان ٣٠ ١٥:٠١

کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان:

هەناردە کردنی نەوتی هەرێم گەییشتووەتە بن بەست

هەناردە کردنی نەوتی هەرێم گەییشتووەتە بن بەست

ئەنجومەنی پیشەی نەوتی هەرێم، پریتی لە کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان داوای هەوڵی هەموو لایەنەکان بۆ چارەسەری بن بەستی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستانیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ئەنجومەنی پیشەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بریتی لە 8 کۆمپانیای نەوتی دەرەکی لەوانەی ئەمریکا ، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە کاردانەوە بە سەفەری باڵوێزی ڕاوێژکاری کاروباری وزەی وەزارتیە دەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ، ڕۆڵی ئەمریکا لە چارەسەری بنبەستی هەناردەی نەوتی هەرێمی گرینگ وەسف کرد.

مایلز کاگینز وتەبێژی ئەمریکی ئەنجومەنی پیشەی نەوتی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا پاگەندەی کردووە کە پرسی هەناردە کردنی نەوتی هەرێم گەییشتووەتە بنبەست و دەستپێکردنەوەی پێویستی بە هاوکاری هەموو لایەنەکان، لەوانە هەرێم، عێراق، تورکیا و کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکانە.

News ID 50217

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha