بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری فارێن پالسی پاگەندەی کردووە کەمایەتییە ئێتنیکی و ئایینییەکان لەوانە مەسێحییەکان، ئێزدییەکان، تورکمانەکان و ئاشوورییەکان خەریکن پێگەی خۆیان لە هەرێم لەدەست دەدەن. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەرێمی کوردستان وەکوو نموونەیەک لە پێکەوەژیان لە ناوچەکە بەناوبانگە.
ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بە فەرمانی دادگای فیدراڵ بۆ هەڵوەشاندنوەی کورسی کەمایەتییەکان لە پەرلەمانی هەرێم، حکومەتی ناوەندی بە هەوڵ بۆ لاواز کردنەوەی پێگەی ئەوان لە هەرێم تاوانبار کردووە.
ئەو گۆڤارە ئاماژەی داوەتە سەر دۆخی نالەباری ئێزدییەکان لە شەنگال و هەروەها کێشەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێم و دوای ئەوەش کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر بەشی کەمایەتییەکان و هەول نەدانیان بۆ چارەسەر کردنی پرس و کێشەی کەمایەتییەکان.
Your Comment