AP ١٤٠٣ گوڵان ١٢ ١٢:٢٧

ڕاپۆرتی مێهر؛

12ی گۆڵان، رۆژی مامۆستا، لە ئێران

12ی گۆڵان، رۆژی مامۆستا، لە ئێران

دوانزەی گوڵان، ساڵڕۆژی شەهیدبوونی زانستوەری مەزن مامۆستا شەهید موتەهەری، لە ڕۆژ ژمێری شۆڕشی ئیسلامی، بەناوی ڕۆژی مامۆستا ناونراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەر بەو بۆنەوە، هەموو ساڵێک لە وەها ڕۆژانێکدا لە قوتابخانەو زانکۆکان، ڕێوڕەسمی تایبەت بۆ ڕێزگرتن لەپلەی بەرزی مامۆستا بەڕێوە دەچێ. لە قوتابی شەش ساڵان هەتا خوێندکارانی گەنج و تەنانەت وەنێوکەوتووش تێیدا بەشدارن.

لە کولتوری ئیسلامی، مامۆستایی پیشەی پێغەمبەران دەناسێندرێ و مامۆستا، پلەوپێگەیەکی تایبەت و شازی هەیە. حەزرەتی عەلی(ع) دەفەرموێ: " بۆ ڕێزگرتن لە باوک و مامۆستاکەت، لەبەریان هەڵستە ئەگەرچی لە پلەی فەرمانڕەواوشدابی."

ناونرانی ئەو رۆژە بەناوی رۆژی مامۆستا، بەسەرهاتێکی سەرنجڕاکێشی هەیە. نزیک بە چل ساڵ لەمەوبەر لەوەها ڕۆژێکدا یەکێک لە مامۆستایانی مەزن و بەناوبانگی ئێران، مامۆستا مورتەزا موتەهەری بەزەبری گولـلەی ئەندامی گرووپێکی تیرۆریستی شەهید کرا.

ئایەتوڵڵا مورتەزا موتەهەری یەک لە کەسایەتییە هەڵکەوتەو کەم وێنەکان لە مێژووی ئیسلام و یەک لە زانستوەرانی ئیسلام ناس و توێژەرانی بەتوانا دێتەئەژمار. شەهید موتەهەری لە قوتابیانی عەلامە تەباتەبایی و ئیمام خومەینی(ڕە) و یەک لە شوێندانەرترین زانایانی دینیی هاوچەرخی ئێرانی لەشرۆڤەی ئامۆژگارییە ئیسلامییەکان بەگوێرەی پێداویستی رۆژ دێتە ئەژمار.

شەهید موتەهەری هەر بەوجۆرەی کە لەبەرامبەر ئەندێشەی هەڵەی هاوردە لە رۆژاوا و ڕۆژهەڵات ڕادەوەستا، بەرەنگاری لاڕێیەکانی سەرچاوەگرتوو لە دەمارگرژیی ژمارێک دینداریش دەبۆوە.

مامۆستا موتەهەری لە ساڵی١٣٢٥ی هەتاوی دەستی کرد بە نووسینی چەندین بەرهەم لەبواری جۆراوجۆری فەلسەفی، کۆمەڵایەتی، ئەخلاقی، فێقهی و مێژوویی کورد و زیاتر لە حەفتا بەرهەمی لێ بڵاو بۆوە.

News ID 50012

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha