AP ١٤٠٣ گوڵان ١٢ ٠٧:٤٢

14ی گوڵانی ئەمساڵ؛

ڕێوڕەسمی ئایینی- نەریتی کۆمسای لە هەورامان بەڕێوەدەچێت

ڕێوڕەسمی ئایینی- نەریتی کۆمسای لە هەورامان بەڕێوەدەچێت

بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی ، گەشتیاری و پیشەی دەستی کوردستان وتی: ڕێوڕەسمی ئایینی و نەریتی کۆمسای ڕۆژی هەینی 14 ی گوڵانی ئەمساڵ لە ناوچەی جیهانی هەورامان بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەنسوور مێهرزاد ڕایگەیاند: تۆماری جیهانی مەنسەری فەرهەنگی هەورامان و بوونی دەفرایەتی فەرهەنگی، مێژوویی و سروشتی لە ئەو ناوچە بووەتە هۆی ئەوەی کە هەورامان ببێتە جەمسەرێکی گرینگی گەشتیاری و بەردەوام لەلایەن گەشتیارانەوە سەرەنجی پێدراوە.

ناوبراو زیادی کرد: کۆمسای لە بەرنامەگەلێکە کە هەموو ساڵیک لە نیوەی گوڵاندا لە ئەو ناوچە جیهانییە بە شێوەی شکۆدار بەڕێوە دەچێت.

هەروەها وتیشی: ئەو ڕێوڕەسمە ئەمساڵ لە ڕۆژی 14 ی گوڵان بە بەشداری گەشتیارانی ناوخۆیی و دەرەکی لە ناو حەوشەی لای دەستی مەزارگەی سەید مستەفا ناسراو بە پیرشالیار بەڕێوە دەچێت.

News ID 50002

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha