AP ١٤٠٣ گوڵان ١٠ ٢٣:٤٢

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛

ئایدین مەعرووف هەوڵێکی نێچیرڤان بارزانی ئاشکرا دەکات

ئایدین مەعرووف هەوڵێکی نێچیرڤان بارزانی ئاشکرا دەکات

ئایدن مەعرووف رایگەیاند: لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە هەوڵدەدرێت سیستمی کۆتا بگەرێنرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایدین مەعرووف ڕایگەیاند: پێشبینی دەکەن لە ماوەیەکی کەمدا کورسی کۆتاکان بگەرنرێتەوە و پارتی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێم بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن.

وتیشی:"لای هەموان ئاشکرایە کە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ناکرێت."

ئایدن مەعرووف وەزیری هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە ماوەی رابردوودا بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سیستمی کۆتا لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشایەوە، ئەمەش کاردانەوەیەکی بەرچاوی لە پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دروست کرد.

News ID 49988

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha