بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی سیاسی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی تایبەت بە کاندیدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی هاتووە، سەرجەم لایەنەکان لەسەر چەند دەرئەنجامێک رێککەوتوون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاردراوە جارێکی دیکە دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نەکرێتەوە و راستەوخۆ گەڕی دوەمی هەڵبژاردنی پۆستەکە دەستپێبکات.
ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەو کۆبوونەوەیە بڕیاردراوە پێش کۆتایی هاتنی وەرزی یاسادانان، لە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رێکبخرێت.
Your Comment