بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبولفەزل عەموویی بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر اببەتی لێکدانەوەی وەڵامی مووشەکی و درۆنی ئێران بە ئیسرائیل لەسەر داوای ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: ئەو کۆبوونەوە بە بێ هیچ بەیاننامەیەک لە ئیدانە کردنی ئێران کۆتایی هات، چونکوو لە دۆخی ئێستادا ئیسرائیل بارودۆخی لای کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گونجاو نییە و ڕوانگەکان بە ئەو ڕژێمە نەرێنییە.
ناوبراو وتیشی: ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاستگۆ بە پێ مادەی 51 ی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجام درا و هەوڵەکەی ئێران بەرگری ڕەوا بوو و ئۆپراسیۆنەکە بە ئامانجی بەرگری ئەنجام درا و کاریگەری خۆشی هەبوو.
عەمووی جەختی کرد: ئێمە سەرەتا ڕامانگەیاند کە خوازیاری شەڕ لە ناوچەکە نین، بەڵکوو بەدوای کەم کردنەوەی بەڵکوو بەدوای کەم کردنەوەی ئاڵۆزی و چارەسەری کێشەکانەوەین و کێشەی سەرەکیش جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززەیە.
ناوبراو وتیشی: ئەگەر ئێران ئەو وەڵامەی نەدابایەوە، ئیسرائیل ئاوا بیری دەکردەوە کە ئێران توانای وەڵامدانەوەی نییە و ئەوەش دەبووە هۆی ئەوەی کە ئیسرائیل هەڵمەتی زیاتر بدات.
Your Comment