بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و جۆزێف بورل، نوێنەری باڵای یەکێتی ئەورووپا بۆ کاروباری دەرەوە، دوانیوەڕۆی یەکشەممە لە گفتوگۆی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە پرسی گرینگی ناوچەیی و نێودەوڵەتی گفتوگۆیان کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هێرشەکانی ئیسرائیل لەوانە کردنە ئامانجی هێزە ڕاوێژکارانەکانی ئێران لە سووریا، جەختی کرد: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکان لە دیمەشق، پێشێل کرانی ئاشکرای کۆنوانسیۆنی ڤیەنا و پەڕینەوە لە هێڵە سوورەکانی ئێران بوو.
ناوبراو وێڕای سەرکەوتوو وەسف کردنی هەوڵی سەربازی ئێران لە چوارچێوەی مافی ڕەوا، وتی: دوای کۆتایی ئەو ئۆپراسیۆنە ، ئەو پەیامە بڵاو کرایەوە کە لە ڕوانگەی ئێرانەوە ئەو بابەتە کۆتایی هاتووە، بەڵام ئەگەر ئیسرائیل هەوڵی بەرانبەر بدات، وەڵامی ئێران بەپەلە، بەربڵاو و بە ئەوپەڕی هێزەوە دەبێت.
هەروەها وتیشی: هیوادارم یەکێتی ئەورووپا بۆ کۆتایی کۆمەڵکوژی لە غەززە هەنگاوی کاریگەر هەڵبگرێت.
بورلیش وتی کە وەڵامی ئێران دوور لە چاوەڕوانی نەبوو و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە کۆتایی هاتنی ئەو ئۆپراسیۆنە.
Your Comment