AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٢٣ ١٣:١٠

یادداشتی تایبەتی نوێنەری حەماس لە ئەلجەزایر بۆ مێهر؛

بۆچی ئیسرائیل لە خان یونس کشایەوە؟

بۆچی ئیسرائیل لە خان یونس کشایەوە؟

نوێنەری حەماس لە یادداشتێکدا بۆ مێهر کشانەوەی ئەرتەشی ئیسرائیل لە خان یونس دوای زیاتر لە 50 ڕۆژ جەنایەتی بێ ئەنجامی نیشانەی شکستی سەربازی و ستراتیژیکی ئەوان لە سەپاندنی ڕاستییەکانی مەیدانی لە غەززەی ڕاگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: یووسف حەمدان نوێنەری بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین لە ئەلجەزایر لە یادداشتێکدا بۆ مێهر لایەنەکانی کشانەوەی ئەرتەشی ئیسرائیل لە خان یونسی لێک دایەوە.

کشانەوەی لەناکاوی ئیسرائیل لە خان یونس دوای داوی ناوچەی ئەلزنە کە بەهۆیەوە بەرخۆدان سەربازانی ئیسرائیلی خستە داو و خەساری زۆری لێیان دا، بە واتای ڕاگەیاندنی شکست و سەرنەکەوتنی داگیرکەران لە کۆتایی ڕاسپاردەی خان یونس لەسەر دەستخستنی فەرماندەکانی حەماس یان گەڕاندنەوەی دیلەکان و دوای ئەوە هێرش بۆ سەر ڕەفەحە.

داگیرکەران پێیان وابوو کە لە ڕێگای مانەوە لە خان یونس گوشار دەخەنە سەر حەماس. لەخۆبوردووییەکانی بەرخۆدان لە خان یونس و سەرجەم ناوچەکانی غەززە، دوژمنی بەخەبەر هێنایەوە کە پێشتر پێی وابوو کە دەتوانێت ئۆپراسیۆنی خۆی خێرا بباتە پێشەوە.

هەروەها ئەو بابەتە نیشانی دا کە حەماس دەتوانێت شەڕ درێژە پێبدات و سیناریۆی مانەوە لە غەززە بکاتە مۆتەکایەک کە خەو لە چاوی پیاوانی سیاسی و سەربازی ئەوان بپەڕێنێت.

ئێمە جەخت دەکەین کە ئەگەر بەرخۆدانی گەلی ئێمە و خەسارەکانی بەرخۆدان نەبوایە، سەرەڕای ویستی داگیرکەران لە دوو ڕۆژدا یارمەتییەکان نەدەگەییشتە غەززە و داگیرکەران بە پێچەوانەی ویستی خۆیان هێزەکانیان خێرا لە غەززە نەدەکشایەوە.

ئێمە دڵنیاین کە شەڕی سیاسی بە باشی و بە هەمان هێزەوە لە ئارادایە. داگیرکەران چارەیەکیان نییە جگە لە ڕێککەوتن. جگە لە ئەوە ئێمە دەزانین کە چۆن داگیرکەران و هاوبەشەکانیان ناچار دەکەین بە ڕێککەوتن؛ ڕێککەوتنێک کە دەبێتە هۆی ڕاگرتنی دەستدرێژی، چوونی یارمەتییەکان بۆ غەززە هاوکات لەگەڵ کشانەوەی داگیرکەران و ئازادی دیلەکان. حەماس بە هێزەوە قسە دەکات و هێزەکانی ئێمە لە مەیدان ئامادەن.

News ID 49773

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha