بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی ڕابردوو باڵەخانەی سەرکونسوڵگەری تورکیا لە هانوفێر لەلایەن هەندێک کەسی نەناسراوەوە هێرشی کرایە سەر. وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ئەڵمانیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ئەو هێرشەی دایە پاڵ لایەنگرانی پەکەکەوە.
نووسینگەی پۆلیسی خۆجەیی ڕایگەیاندووە کە کوردی سووریا کە ڕێوڕەسمی نەورۆزیان لە شاری لوون بەڕێوە دەبرد و بە ئاڵای هەرێمی کوردستانەوە خەریکی شایی بوون، لەلایەن تورکەکانەوە هێرشیان دەکرێتە سەر و دەبێتە شەڕە جنێو و دواتر پێکدادان دەکرێت لە نێوانیاندا و بەهۆیەوە شەش کەس و لەوانە پۆلیسێک بریندار دەبێت.
Your Comment