AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٨ ١٠:٠٤

دۆسیەی "جیهان لە ساڵێکدا کە تێپەڕی"

نیشان دانی هێزی بەرخۆدانی عێڕاق دوای گەردەلوولی ئەقسا

نیشان دانی هێزی بەرخۆدانی عێڕاق دوای گەردەلوولی ئەقسا

دوای ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا گرووپەکانی بەرخۆدان بەدوای ئامانجی دوو لایەنەیی خۆیان بۆ بەرگری لە گەلی ستەملێکراوی غەززە و دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا، هێرشیان کردە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: گرووپەکانی بەرخۆدان لە ڕۆژانی سەرەتایی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا لە پاڵ دیکەی هێزەکانی بەرخۆدانی ناوچەکە بە دوو ئاامنجی ڕاگرتنی دەستدرێژی ئیسرائیلبۆ سەر غەززە و دەرکردنی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێڕاق، بنکەکانی ئەمریکا لە عێڕاق و ناوچەکەیان کردە ئامانج.

گرووپەکانی بەرخۆدان لە پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین زنجیرە هێرشێکیان لە دژی هێزەکانی پشتیوانی ئیسرائیل لە ناوچەکە واتا تیرۆریستەکانی سێنتکام و نوچە داگیرکراوەکان دەست پێکرد. ئەوان لە ئەو هێرشانەدا، بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و بنکەکانی ئیسرائیل لە فەلەستینی داگیرکراویان بە ڕاکێت، درۆن و مووشەکی جیاواز کردە ئامانج.

بەرخۆدانی عێراق دوای دەسپێکی پێکدادانەکانی ئەم دواییە لە ناوچەکە، لە یەک مانگ ونیو دوای شەڕی غەززە لانیکەم دوو هێرشی کردووەتە سەر بنکەی تێل بیدەر، 6 هێرش بۆ سەر بنکەی شەدادێ، 6 هێرش بۆ سەر بنکەی کونکو، 12 هێرش بۆ سەر بنکەی ئەلعمر، 6 هێرش بۆ سەر بنکەی ئەلتنف، 4 هێرش بۆ سەر بنکەی ڕمیلان، هێرشێک بۆ سەر بنکەی قسرک و هێرشێک بۆ سەر بنکەی ئەلمالکیە لە سووریا ئەنجام داوە. لە عێراقیش بنکەی ڤیکتوری و بنکەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر هەر یەکەیان جارێک، فڕۆکەخانی هەریر 10 جار و بنکەی ئەسەد 16 جار کرایە ئامانجی هێرشی درۆنی و ڕاکێتی گرووپەکانی بەرخۆدان.

News ID 49570

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha