AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٦ ٢٠:٥١

ڕێبەری باڵای ئێران:

ئەمڕۆ کاریگەری میدیاکان زیاترە لە فرۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک

ئەمڕۆ کاریگەری میدیاکان زیاترە لە فرۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک

کۆمەڵێک شاعیر، ڕۆشنبیری و لایەنگری ئەدەب لەگەڵ ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی دیداریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ دووشەمە،6ی خاکەلێوە ژمارەیەک لە شاعیران لەگەڵ ئایەتوڵا خامنەیی دیداریان کرد.

لەم دیدارە کە پێش بانگی مەغریب دەستی پێکرد، سەرەتا ژمارەیەک لە شاعیران تووێژێکیان لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی هەبوو. پاشان نوێژی مەغریب و عیشا بە ئیمامەتی ڕێبەری شۆڕش ئەنجامدرا و ئامادەبووان بەربانگیان کردەوە.

لە درێژەی ئەم دیدارەدا کە هێشتا خەریکە بەڕێوە دەچێت، شاعیرانی گەنج و پێشەنگ شیعریان خوێندەوە .

ڕێبەری بە ئاماژە بە تەحەددیات و ململانێی میدیاکان وتیان: زیاتر لەوەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و درۆن و چەکی جەنگ و هاوشێوەکانیان کاریگەرن لە پاڵنانی دوژمن بۆ دواوە، ئەوە میدیایە کە کاریگەری لەسەر دڵ و دەروون دروست دەکات و کاریگەری لەسەر دروست دەبێت. شەڕ شەڕێکی میدیاییە؛ ئەوەی میدیایەکی بەهێزتری هەبێت لە ئامانجەکانیدا سەرکەوتووتر دەبێت. بۆیە ئەرکی شیعر و شاعیران گرینگە.

News ID 49564

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha