AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٢٦ ١٩:٥٨

ڕاوێژکارێکی نێچیرڤان بارزانی:

هەرگیز خەڵک وەک ئێستا لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان تووڕە نەبووە

هەرگیز خەڵک وەک ئێستا لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان تووڕە نەبووە

ڕاوێژکارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە "نزیکەی سی ساڵە هەرگیز هەرێمی کوردستان شەپۆلی وا بێزاری و تووڕەیی بەرانبەر حزبەکان و دەسەڵات بەخۆوە نەدیتووە".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد خۆشناو، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نووسینێکدا دەڵێت:"ئێستا قسەی سەرزاری خەڵکی هەمووی لەسەر بابەتی مووچەیە، ئەوبابەتە لەو ژیانەی کە ئێستا تێیدا دەژین زۆر بەئازارە، بەئازارە چونکە بژێوی ژیانە. "

هەرگیز خەڵک وەک ئێستا لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان تووڕە نەبووە

دەشڵێت: "ژیانێک لەنێو بێکاری و بەرزی نرخ و بێبازاڕی و گوشاری ئەملاوئەولای ئابووری، هەر باسی خەراپی کوالێتی خۆراک و شتومەک مەکە، ئەگەر ئەو بایەعەی حکوومەتی عێراق نەبا کارەسات ڕوویدەدا".

دەشڵێت :"ئەوە نزیکەی سی ساڵە هەرگیز هەرێمی کوردستان شەپۆلی وا بێزاری و تووڕەیی بەرانبەر حزبەکان و دەسەڵات بەخۆوە نەدیتووە ، خێرا بەشەڕ دێین و هاتوهاوار دەکەین و تاوان لەسەر شتێکی زۆر بچووک ئەنجامدەدەین."

ئەوەشی وتووە کە بەقسەی هەندێک لە پسپۆرانی ئابووری «ئابووری و دراو» وەک ئۆکسجینە کە دەتوانرێت بازاڕ ببوژێنێتەوە و ، جارێکی تر هاوسەنگی و سەقامگیری بگەڕێنێتەوە ، خەریکە ئەو ئۆکسجینە لە هەرێمی کوردستان بۆ هەردوو چینەکە بەرەو کەمی دەچێت ، کەچی لەکن هەندێکان بێخەوشە ، ئەمەیە هۆکاری سەرەکی تووڕەیی و بێزاریی و نەمانی متمانە بە دەسەڵات و حزبەکان .

خەراپترین شت کە نەتەوەیەک یان گەلێک لە گەلان دووچاری دەبن ، بریتیە لە ونبوونی هیوا لە روحی گەنج و لاوانمان ، بەتایبەتی لە دۆخێکی خەراپی ئابووری و بژێوی و بێمتمانەیی و جیاوازی وەک ئێستادا ، کە هەموو شتێکت لەبەرچاو ڕەش دەبێت و هەناسەسارد دەبیت.

هەروەها لە درێژەی بابەتەکەی چەندین بابەتی گرینگ و ڕۆژەڤی هەرێمی کوردستان دەخاتە ڕوو.

ئەم بابەتە لە شارپرێس بە گشتی دانراوە.

News ID 49497

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha