AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٢٦ ٢٠:٤٣

ئەندامی پێشووی کۆمیسیۆنی ئابووری پەرلەمانی عێراق:

هەڵوێستی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم لە دژی دادگای فیدراڵ دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات

هەڵوێستی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم لە دژی دادگای فیدراڵ دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات

ئەندامی کوردی پێشووی کۆمیسیۆنی ئابووری پەرلەمانی عێڕاق وتی: لێدوانە ئاڵۆزکەرەکانی بەرپرسانی هەرێم لە دژی دادگای فیدراڵ، نەک هیچ سوودێکی حزبی نییە، بەڵکوو بە پێچەوانەوە، دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد حاج ڕەشید، لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئەلیەوم بە وتنی ئەوەی کە لێدوانە ئاڵۆزکەرەکانی بەرپرسانی هەرێم لە دژی دادگای فیدراڵ، نەک هیچ سوودێکی حزبی نییە، بەڵکوو بە پێچەوانەوە، دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات چونکوو هەموو کێشەکان لە ڕێگای دانوستانەوە چارەسەر دەبێت، زیادی کرد: حکومەتی هەرێم ئەبێ هاوکاریی لۆژیکی لەگەڵ دادگای فیدراڵ هەبێت و حوکمەکانی ئەو دادگایە جێبەجێ بکات.

ناوبراو وتیشی : لە ئێستادا ئەبێ بۆ هێنانی ئاسایش هەول بدرێت و لە بەکارهێنانی هەڕەشە خۆ بواردن هەبێت، چوبکوو بەکارهێنانی ئەو وتە و هەڕەشانە خزمەت بە هیچ لایەنێک ناکات.

News ID 49489

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha