بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای ئیلام لە ڕێورەسمی کردنەوەی ناوەندی زمان و وێژەی کوردی وتی: بەڕێز دکتۆر حەبیبوڵڵا بەخشوودە وەکوو یەکەم کارگێڕ و بە هاوکاری مامۆستا زاهیر سارایی، مامۆستا محەمەد عەلی قاسمی، مامۆستا عەلیڕەزا شەوهانی و مامۆستا ئارەش پالیزبان کارەکەیان بۆ پەرەپێدان و مانەوەی زمانی کوردی و زمانی زگماکی لە ئیلام ئەنجام دەدەن.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو ناوەندە لە بواری لێکۆڵینەوە و هەروەها چاپ و پاڵپشتی بەرهەمەکان بە ڕوانینی دادپەروەرانە و گەشەپێدان بە بواری فەرهەنگی خۆجەیی و تۆکمە کردنەوەی شوناسی نەتەوەیی ئێران چالاک دەبێت.
Your Comment