AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٦ ١٦:٤٩

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند:

کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن

کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئۆپراسیۆنی سەربازی و دەسدرێژکارانە لە یەمەن هیچ دەستکەوتێک بۆ ئەم وڵاتە دەستدرێژکارانە ناگەیەنێت، جگە لە شێواندنی دۆخی ئارامی لە ناوچەکەدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "ناسر کەنعانی"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشە سەربازییە بەرفراوانەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا و ئینگلیز لە نێو خاکی یەمەن بە توندی ئیدانە کرد.

زیادیشی کرد: ئەو جۆرە هێرشانە لە دەرەوەی یاسا و بنەما نێودەوڵەتییەکانە و پێشێلکردنی سەروەرییە و یەکپارچەیی خاکی یەمەنە.

کانعانی زیادی کرد: بەم جۆرە هێرشانە، ئەمریکا و ئینگلیز دەستیان داوەتە ژینۆساید بە مەبەستی چڕکردنەوەی گرژی و قەیرانەکانی ناوچەکە، فراوانکردنی بازنەی شەڕ و ناسەقامگیری، لادانی بیروڕای گشتی لە تاوانەکانی جەنگی ڕژێمی زایۆنی و کڕینی دەرفەتێک بۆ درێژەدان بە تاوانە جەنگییەکانی ئەم دەسەڵاتە.

News ID 49233

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha