بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود بینەندە، شەوی چوارشەمە لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی لە زانکۆی کوردستان بە ئاماژە بە بە گرینگایەتی زمانی دایکی وتی: چەند زمانەیی دەرفەتە و ئەبێ لە ئەو دەرفەتە بۆ گەشە کەڵکوەربگرین.
مەسعوود بینەندە وتی: زمانی دایکی لە مێشکی مرۆڤەکاندا نەخش دەبەستێت چونکوو وشەکان لە بواری شێوە، لایەنەکان، شوێن و تەنانەت بۆنەوە لە مێشکی مرۆڤەکان دەمێنێتەوە بەڵام زمانی دووهەم ئاوەها تایبەتمەندییەکی نەبووە و بەس فێری دەبین.
ناوبراو زیادی کرد: سیستەمی پەروەردەیی، بنەماڵە و مێدیاکانیش کاریگەری زۆریان لەسەر پاراستنی زمان و ئاگاکردنەوەی چینەکانی دیکە بۆ گرینگایەتیی ئەو بابەتە هەیە و جگە لە ڕێگای هاوئاهەنگی ئەو بەشانەوە زمان ناپارێزرێت.
زانیار نەقشبەندی مامۆستای زمانناسی زانکۆی کوردستانیش لە درێژەدا وتی: پێکەوەژیان و بوونی زمانە جیاوازەکان لە ئێران بووەتە هۆی پێشکەوتنی یەکتر و کاریگەری ئەرێنیان لەسەر یەک داناوە.
Your Comment