AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ١ ١٢:٠٩

ئەندامی تورکمانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا:

پارتە کوردستانییەکان هەوڵ دەدەن کەرکووک بخەنە سەر هەرێمی کوردستان

پارتە کوردستانییەکان هەوڵ دەدەن کەرکووک بخەنە سەر هەرێمی کوردستان

ئەندامی تورکمانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پاگەندەی کرد کە پیلانگەلێک بۆ تەڤل کردنی پارێزگای کەرکووک بە هەرێمی کوردستان لە ئارادایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جاسم ئەلبەیاتی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە، بە وتنی ئەوەی کە پارێزگای کەرکووک خەریکی تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسیە، وتی: جۆرێک ترس لە دڵی عەرەبەکان و تورکمانەکانی پارێزگای کەرکووک لە زاڵ بوونی دووبارەی کوردەکان لە سەر ئەو پارێزگا کەوتووە.

بەیاتی جەختی کرد: پارتە کوردستانییەکان بە شێوەی جیدی هەوڵ دەدەن تا ناوچەگەلێکی بەربڵاو لە پارێزگای کەرکووک بخەنە سەر هەرێمی کوردستان، تا بە گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو پارێزگا، کۆنترۆڵی سیاسی ئەو پارێزگا بە دەستەوە بگرن.

News ID 49152

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha