بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری باڵای ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دیدارێکدا لەگەڵ هەزاران کەس لە خەڵکی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات باسیان لە گرنگی یەککرتوویی نیشتمانی و هەڵبژاردنی 11ی ڕەشەمە وەک چارەسەرێک بۆ کێشەکان و چاکسازی لە کاروباری وڵات کرد.
هەروەها بانگەوازی هەمووانیان کرد بۆ بەشداریکردنی بەجۆش و خرۆش لەم بۆنە گرنگە نیشتمانییەدا.
ڕێبەری شۆڕش بەرەی ئیستکباری بە بێ گومان دژی هەڵبژاردنەکانی ئێران زانی و وتیان: هەڵبژاردن دەرکەوتەی کۆمارییەتی نیزامە و هەر ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی چەوسێنەران و ئەمریکا کە دژایەتی هەم کۆماریخوازی و هەم ئیسلامیزمی نیزام دەکەن، دژی هەڵبژاردنەکان و بەشداریکردنی بە جۆش و خرۆشی خەڵک لە سندوقەکانی دەنگدان بن.
ڕێبەری بە ئاماژەدان بە داواکاریی یەکێک لە سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکا لە گەلی ئێران کە بەشداری هەڵبژاردنی ڕابردوو نەکەن زیادیان کرد: ئەو سەرۆکە بەبێ ئەوەی بزانێت یارمەتی ئێرانی داوە، چونکە خەڵک لە ڕقی ئەودا زیاتر بەشدارییان کرد، هەر بۆیە ئەمریکییەکان ئیتر بەم شێوەیە قسە ناکەن، بەڵام بە شێوازی جیاواز هەوڵ دەدەن خەڵک لە هەڵبژاردن بێهیوا بکەن.
Your Comment