AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٢٢ ١٠:٢٩

چرکە بە چرکە لەگەڵ گەردەلوولی ئەقسا؛

ئیسرائیل کەمپی ئاوارەکانی فەلەستینی بۆردومان کرد

 ئیسرائیل کەمپی ئاوارەکانی فەلەستینی بۆردومان کرد

دوای هەڕەشەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر هیرش بۆ سەر ڕەفەح، سەرچاوەکانی هەواڵ لە هێرشی خوێناوی ئەمڕۆ یەکشەممەی شەڕکەرەکانی ئەو ڕژێمە بۆ سەر شاری ڕەفەح لە باشووری غەززە و شەهید و بریندار بوونی ژمارەیەک کەس هەواڵیان دا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: نتانیاهۆ لەم دواییەدا ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنی زەوینی لە ڕەفەح لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا دەست پێدەکات. هەروەها داوای لەناوبردنی کەتیبەکانی حەماس لە ڕەفەح تا پێش مانگی ڕەمەزانی کردووە.

ناوەندەکانی چاوەدێری بە سەر شەڕدا هۆشدارییان داوە کە ئاوارە فەلەستینییەان لە ئەو شارە دۆخێکی نالەباریان هەیە.

عەدنان ئەبدوو حەسەنە ڕاوێژکاری مێدیایی ئانروا هۆشداری دا: هەر جۆرە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە ڕەفەح دەبێتە هۆی ڕێکخستنی حەمامی خوێن . ئەگەر چالاکی ئانروا لە غەززە ڕابگیردرێت، ژیان لە غەززە دەوەستێت.

تۆپخانەکانی ئیسرائیل بەر دەرکەی قوتابخانەی ئەبوو عەرەبیان لە کەمپی ئاوارەکانی ئەلنەسیراتیان لە ناوەندی غەززە گوللەباران کرد.

News ID 49033

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha