بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی "سکای نیوز" بە پشتبەستن بە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە بە ڕواڵەت هێرشی ئاسمانی لە لایەن ئەمریکاوە بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دراوە.
سکای نیوز بانگەشەی بۆردومانی دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد و تا ئێستاش بەردەوامە.
لە هەواڵێکی پەیوەندیداردا، کەناڵی هەواڵی "ئەلحەداس"ی سعودیە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی خۆی، هەواڵی فڕینی فڕۆکەیەکی شەڕکەر کە ئەگەری هەیە ئەمریکی بێت بەسەر سووریا بڵاوکردەوە.
تا ئێستا ڕاپۆرتی فەرمی و پشتڕاستکراوە سەبارەت بە هۆکاری ئەم هێرشە و ژمارەی شەهیدان بڵاو نەکراوەتەوە
Your Comment