بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ "ئەکرەم ئەلکەعبی" ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی نوجەبای عێراق پەیامێکی بڵاو کردەوە و پشتیوانی خۆی بۆ بڕیاری کەتیبەکانی حزبوڵا ڕاگەیاند بۆ وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی داگیرکەرانی ئەمریکی.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ئێمە چەندین جار جەختمان کردووە و دووپاتمان کردووەتەوە کە بڕیاری ئێمە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکەران تەنیا عێراقییە و هەرگیز لە درێژەدان بە ڕێگاکەمان ناوەستین تا گەیشتن بە دوو ئامانج: یەکەم: ڕاگرتنی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە، و دووەم: کشانەوەی داگیرکەرانی ئەمریکی لە عێراق.
Your Comment