ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی :سەید محەمەد سادق هاشمی بەرپرسی خوێندنەوەکانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، ئۆپراسیۆنی سپای پاسداران لە دژی مۆڵگەی تیرۆریستەکانی ئیسرائیلی و ئەمریکی لە ناوچەکە مافی ئێران و بە پێ یاسا نێودەوڵەتییەکان و یاسایی وەسف کرد.
کورتەی دەقی ئەو گفتوگۆیە لە خوارەوە دێت:
ئۆپراسیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سپا بۆ سەر ناوەندە تیرۆریستییەکان لە ئەدلەب و هەولێر چۆن لێک دەدەنەوە؟
ئێران وەکوو هەر وڵاتێکی دیکە و بە پێ یاسا نێودەوڵەتییەکان مافی هەیە بەرگەی لە ئاسایشی خۆی بکات لە بەرانبەر هەر هەڕەشەیەکی ناوخۆیی و دەرەوەدا.
ئێران تەنیا وڵاتێکە کە بە بۆنەی بەرەوڕوو بوونەوەی پیلانەکانی ئیسرائیل، هیرشی کراوەتە سەر.
ئیسرائیل بەردەوام هەوڵی داوە بە دروست کردنی کێشە لە نێوان ئێران و وڵاتانی دراوسێی و حەشار دانی تیرۆریستەکان هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە نائەمن بکات، بە ڕای ئێوە ئەو ئۆپرسیۆنە سەربازییە چ کاریگەرییەک دەکاتە سەر پێوەندی ئێران و دراوسێکانی؟
ئێران لە پێوەندییەکانیدا لەسەر سێ بنەما جەخت دەکات؛ ڕێز لە دراوسێکانی بە پێ یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئیسلام، پاڵپشتی ئێران لە دراوسێکانی بەتایبەتی لە عێڕاق لە کاتی هێرشی داعش و پەرەپێدان بە پێوەندی و ڕێگری لە دەستدرێژی.
بەڵام بەداخەوە ئەمریکا نایەوێت ئاسایش لە ناوچەکە بێتە دی و ئەمڕۆش هەولێری لە دژی ئاسایشی ئێران بەکار هێناوە و ئێرانیش هیچ وەلامێک جگە لە هێرشی سەربازیی نییە.
بە پێچەوانەی هەوڵەکانی ئێران بۆ ڕێگەنەدان بە تیرۆریستەکان لەلایەن هەولێرەوە، لە ڕێگای دیپلۆماسی، بەڵام هەولێر وەڵامی نەدایەوە، بەم پێیە حکومەتی هەرێم هۆکاری دەستێوەردانی تورکیا و هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئەو ناوچەیەیە.
گرینگترین پەیامی ئۆپراسیۆنی سەربازی سپا لە دژی ناوەندە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە چییە؟
پەیامی ئێران و بەرخۆدان ئەوەیە کە ئەوان بە ورەوە و توانەوە دەتوانن جوگرافیا و بەرژەوەندی ئیسلام بپاریزن و دەستی ئەوانەی کە لەگەڵ ئاسایش و چارەنووسیان یاری دەکەن، دەقرتێنن.
Your Comment