ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ئۆپراسیۆنی مووشەکی سپای پاسدارانی ئێران بۆ تێکشکاندنی ناوەندی سیخوڕی مووساد لە هەولیر و چەند ناوەندی داعش لە سووریا کاردانەوەی زۆری بەدواوە بوو.
ئەو هێرشەی سپا بۆ دۆستان ودوژمنانی بەرخۆدان پەیامی گرینگی پێ بوو. لە هەمان پیوەندیدا گفتوگۆیەکمان لەگەڵ یووسف ناسری ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی زانایانی عێراق ئەنجام داوە.
لێکدانەوەی ئێوە سەبارەت بە ئەو هێرشە مووشەکییە بۆ سەر هەولێر ئەدلەب چییە؟
ئەو هێرشە گرینگ بوو چونکوو ئەو دوو بنکە، بنکەی ئیسرائیلییەکانی بەهێز دەکردەوە و لە راستیدا ئەو تیرۆریستانە لە دوو بواردا ڕۆڵیان دەگێڕا، لە بواری ڕێکخراوەیی و ئەوی دیکەی وەکوو بازووی سیخوڕی لە ناوچەکە.
ئەو هەنگاوەی سپا هەنگاوێکی بەرچاو بۆ لەناوبردنی بنەمای هەموو تیرۆریستەکان لە ناوچەکە بوو و هەنگاوێک بۆ لەناوچوونی تیرۆریزم لە هەموو ناوچەکە بەتایبەتی تیرۆریزمی زایۆنی لە فەلەستینی داگیرکراو بوو.
بە ڕای ئێوە گرینگترین لێکەوتەی ئەو هێرشە لە چییە و بۆچی هەندێک لە مێدیاکانی سەر بە ڕۆژاوا هەوڵیان دا ئەو هێرشانە بخەنە ژێر پرسیارەوە؟
من پێم وایە ئەنجامەکانی ئەو هێرشە مووشەکییە دەسپێکی وەڵام بە تیرۆریزمی زایۆنی لە ناوچەکەیە و دەتوانێت هەموو بنکەکان لە ناوچەکە تێکبشکێنێت.
لە ڕاستیدا ئەو هەوڵە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەکە و ئەنجامی ئەرێنی دەبێت.
ئاڵبەت هەندێک مێدیای زایۆنی و سەر بە ڕۆژاوا هەوڵیان دا بیسەلمێنن کە ئەو هێرشە مووشەکییە پێشێل کاری مافی نێودەوڵەتی و دیپلۆماسی بوو بەڵام لە راستیدا ئەو ڕژێمەی ئە مادی مرۆڤ و مافی نێودەوڵەتی بە فەرمی ناناسێت، ئیسرائیلە.
پەیامی ئۆپراسیۆنی مووشەکی سپا بۆ سەر بنکەی تیرۆریستەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە هەم بۆ دۆستانی بەرخۆدان و هەم بۆ دوژمنەکانی بەرخۆدان چ دەبێت؟
ئەبێ بڵێم کە ئەو هەوڵەی سپا بۆ هاوپەیمانان و دۆستانی ئێران دڵنیاکەرەوە بوو و بۆ دوژمنانیش ئەو پەیامەی هەبوو کە قۆناغی نوێی لەناوچوونی ئیسرائیل دەستی پێکردووە.
Your Comment