AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٢٥ ١٤:٥٤

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

تاوان کردن لە غەززە ئیسڕائیل لە ڕووخان ڕزگار ناکات

 تاوان کردن لە غەززە ئیسڕائیل لە ڕووخان ڕزگار ناکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئێران وتی: ئێستا دەستی ڕژێمی زایۆنی بەتاڵە، ئەم تاوانانه هەرگیز ڕژێمی ئاپارتاید له مەترسی ڕووخان ڕزگار ناکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

"ناسر کەنعانی"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە بۆنەی سەدەمین ڕۆژی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا نووسی: سەد هەزار فەلەستینی بوونەتە قوربانی (لەوانەش زیاتر لە ٢٣ هەزار شەهید و زیاتر لە ٦٠ هەزار بریندار) لە ئەنجامدا سەد ڕۆژ لە شەڕی ڕژێمی زایۆنی لە دژی غەززە بۆ هەمیشە مێژوویەکی ڕەش و شەرمەزارکەری لە لاپەڕەکانی مێژوو و لە دادگای ویژدانی مرۆڤدا تۆمار کردووە بۆ ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل و حکومەتی ئەمریکا.

ناوبراو زیادی کرد: ئێستا دەستی ڕژێمی زایۆنی لە کەمترین دەستکەوتی ستراتێژی بەتاڵ بووە و ئەو تاوانانە هەرگیز ڕژێمی ئاپارتاید لە مەترسی داڕمان ڕزگار ناکەن و جگە لە ڕووخانی ڕژیم و زەلیلی و بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر تاوانەکانی هیچی تر زیاد ناکەن.

News ID 48691

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha